نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 15/04/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (65) دۆلار و (17) سەنت  لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی  پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 29 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (85) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 32 سەنت بەرزبوەتەوە.

86 جار خوێندراوەتەوە