لەوەڵامی ئاگربەستەكەی سەرۆكی روسیادا، سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت:
پوتین باری بە گیانی مرۆڤەكان دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
دوای بڵاوكردنەوەی ئاگربەست لەنێوان مۆسكۆ و كێیڤ لەلایەن ڤلادمیر
پوتین، سەرۆكی روسیاوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X)
بڵاویكردەوە؛ پوتین یاری بە گیانی مرۆڤەكان دەكات و هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكە
سەربازییەكانی وڵاتەكەی هەڵوێستی راستەقینەی دەردەخات.
بەبێ ئەوەی هەڵوێستی خۆی لەسەر پابەندبون
بە ئاگربەستی پێشنیارکراوی پوتین رابگەیەنێت ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، سوپای روسیا ژیانی تەواوی خەڵكی ئۆكرانیا خستوەتە مەترسییەوە.
رونیكردوەتەوە، لەم كاتەدا كە پوتین بەبۆنەی جەژنی رابونەوە
رادەگەیەنێت، سوپای ئۆكرانیا لەچەند بەرەیەكەوە پێشڕەوییان كردوە و
توانیویانە سەركەوتن بەدەست بهێنن.
پێشتر و بەبۆنەی جەژنی رابونەوە كە
تایبەتە بە مەسیحییەكان، ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی
بڕیاری داوە لە کاتژمێر (06:00)ـی ئەم ئێوارەیەوە تا رۆژی دوشەممە (21ی نیسانی
2025) لەسەرجەم بەرەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا جەنگ رابگرن و هیوادارە
ئۆكرانیاش پابەندبێت بە ئاگربەستەكەوە.
156 جار خوێندراوەتەوە