سبەینێ لیستی موچەی مانگی چوار رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت، دوای
تەواوکردنی وردبینی شاندێکی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا لیستەکە دەبەنە بەغداد.
هەواڵ:KNNC
بڕیار نامیق، پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی چوار کە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە سبەینێ یەکشەممە لەلایەن
گەنجینەکانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەکرێت.
وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم دوو بۆ سێ
رۆژی پێویستە بۆ وردبینی لە لیستەکە و دەرکردنی خەرجی و داهاتی مانگی سێ و
ئامادەکردنی "میزان موراجەعە"(تەرازوی پێداچونەوە).
دەڵێت: چاوەڕواندەکرێت رۆژی سێشەممە لیژنەی تەکنیکی لیستی موچە لە وەزارەتی
دارایی هەرێم بچێتە بەغداد و لەگەڵ رادەستکردنی لیستی موچەی مانگی چوار، خەرجی و
داهاتی مانگی سێ-ـش رادەستی بەغداد بکات.
راشیگەیاند، لەدوای 25ـی ئەم مانگە و دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق،
وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارە بخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەستبەدابەشکردنی
موچە بکرێت.
باسی لەوەکرد، ماوەی سێ مانگە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە یەک گوژمە پارە بۆ
هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە 957 ملیار بۆ 958 ملیار دینار تێپەڕی نەکردوە، بۆ
ئەم مانگەش هیچ بڕە پارەیەک بۆ لیستی موچە زیادی نەکردوە، هەروەها بڕی 100 هەزار
دیناری خانەنشینانیش کە لە موچەکانیان بڕابو بەهۆی ئەوەی لە بەغداد خەرج ناکرێتەوە،
خانەنشینانی هەرێمیش بۆ ئەم مانگەش ئەو بڕە پارەیە ناخرێتەوەسەر موچەکانیان.
499 جار خوێندراوەتەوە