ئەمڕۆ سێ حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربون لە کەرکوک تۆمارکراوە، بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، هەرسێ توشبوەکە گەنجن و بەهۆی خواردنی گۆشتی سورەوە توشی نەخۆشییەکە بون.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لەنێو نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، ئەمڕۆ سێ حاڵەتی دیکەی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆمارکراوە.
وتیشی: توشبوەکان دوو کوڕ و کچێکی تەمەن 15 ساڵانە و لەژێر چاودێری وردی
پزیشکیدان.
بە وتەی سەرچاوەکەی کەی ئێن ئێن، هەر سێ توشبوەکە بەهۆی خواردنی گۆشتی
سورەوە توشی پەتاکە بون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە و چارەسەر وەردەگرن.
تا ئێستا حەوت حاڵەتی
توشبو بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربون تۆمارکراوە و دو کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان
لەدەستداوە.
ئۆژین جۆڵا- کەرکوک
65 جار خوێندراوەتەوە