ئێران: گەڕی دوەمی دانوستانی نێوانی تاران و واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
02:16 - 19/04/2025
جیهان
+
-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە؛ ئەمڕۆ گەڕى دوەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە لە رۆما بەنێوەندگیری عومان بەڕێوەدەچێت.


هەواڵ: (KNNC)


لەوبارەیەوە، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە: چەند خولەکێک پێش دەستپێكردنی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تاجانی هاوتا ئیتاڵییەکەی لەسەر پەیوەندی نێوان هەردو وڵات کۆبوەوەتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەئامادەبونی وەزیری دەرەوەی عوممان كە وەك نێوەندگیر گفتوگۆكانی ئێران و ئەمەریكا بۆ لایەنەكانی بەرامبەر دەگوازێتەوە دەستیان بەكۆبونەوەكانیان كردوە.


دوێنێ هەینی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكراسكردبو، رۆما میوانداری دانوستانەکان نییە، بەڵکو شوێنی دانوستانەکانە، بەڵام عوممان وەك میوانداری دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دەمێنێتەوە.


هاوكات، بەرپرسێكی باڵای ئێران كە رەتی كردوەتەوە ناسنامەكەی ئاشكرا بكرێت، بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندبو: لە گەڕی یەكەمی لە دانوستانەكانی مەسقەتی نێوان وڵاتەكەی و ئەمەریكا، تاران ئامادەیی بۆ كەمكردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرمنیۆم دەربڕیوە.

123 جار خوێندراوەتەوە