بەهۆی توشبون بە تای
خوێنبەربون، کارمەندێکی تەندروستی کەرکوک گیانی لەدەستداوە، لەمساڵدا ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەهۆی تای خوێنبەربونەوە تۆمارکرابێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە نێو
تەندروستی کەرکوک بە کەی ئێن ئێن ئێنی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی توشبونی
بە تای خوێنبەربون، کارمەندێکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەرکوک، گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: ئەو کارمەندەی
تەندروستی یەکێک بو لەو کەسانەی کە گومانی توشبونی بە نەخۆشییەکە لێدەکرا و خرابوە
ژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە.
بەپێی زانیارییەکانی
دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، ئەو کارمەندەی تەندروستی ناوی یادگار نورییە و تەمەنی
24 ساڵە و کارمەندی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەرکوکە.
بەپێی ئامارەکان،
لەمساڵدا چوار کەس لە کەرکوک توشی تای خوێنبەربون بون و بەهۆیەوە دوو کەسیان
گیانیان لەدەستداوە.
تای خوێنبەربون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و زیان بە ملولە خوێنەکان دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی خوێنبەربونی، بەگشتی نیشانەکانی نەخۆشییەکە
دەتوانین بە ئازاری جەستە و بێهێزی جیای بکەینەوە، هەروەها لەرێگەی بەرکەوتن بە شلەی
کەسی توشبو یان لەرێگەی پێوەدانی مێروەکانەوە دەگوازرێتەوە.
کەرکوک- ئۆژین جۆڵا
856 جار خوێندراوەتەوە