وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سەپاندنی
سزای نوێ لەلایەن ئەمەریکاوە بەسەر بازرگانییە دەرەکییەکانی ئێران، پێچەوانەی یاسا
یە و بە پێشێلکردنی مافەکانی ئێران دادەنرێت.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
رایگەیاند: بڕیاریدان لەسەر کارلێكە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان وڵاتان بەشێكە
لە مافی یاسای گەلان، هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە پاساوی سیاسیی بۆ رێگرکردن یان
تێكدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکان بەکاربهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە: سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن
ئەمەریکاوە بەسەر بازرگانی دەرەوەی ئێراندا، پێچەوانەی بنەماکانی میساقی نەتەوەیەکگرتوەکانە،
بە تایبەتیشی پرەنسیپی رێزگرتن لە سەروەری و نەتەوەیی دەوڵەتان.
ئەو وتەبێژە سەپاندنی سزاکەی بە کردوەیەکی هەڵە
و ناڕەوا و نا شەرعی وەسف کردوە و دەشڵێت: ئەو کردەوانە، پێشێلکردنی مافەکانی
ئێرانە.
ئەوە لە کاتێكدایە، رۆژى دوشەممەى رابردو، وەزارەتى
دەرەوەى ئەمەریکا ئاشکرایکرد کە وڵاتەکە سزای نوێی بەسەر (22) دامەزراوە و كەسایەتی و (13) كەشتی کەرتی
نەوتیی ئێراندا سەپاندوە.
65 جار خوێندراوەتەوە