نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە
(73) دۆلار و (66) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 91
سەنت بەرزبوەتەوە .
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (4) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی
یەک دۆلار و 64 سەنت بەرزبوەتەوە.
31 جار خوێندراوەتەوە