ئەمەریکا فشارەکانى بۆ زو هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم چڕتر کردوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:43 - 26/02/2025
ئابوری
+
-

 وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و بەپێی ناوەڕۆکى پەیوەندییەکەش هەردولا جەختیان لەسەر زو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەى کاریگەریی گروپە چەکدارەکان کردوەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

تامی بروس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە: ماركۆ رۆبیۆ – وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەکەدا باسیان لە هاوبەشییە ستراتیژییەکان، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی کاریگەریی گروپەچەکدارەکان کردوە.

 

بە گوێرەی بڵاوکراوەکە: روبیۆ و سودانی هاوڕابون لەسەر سەربەخۆیی عێراق لەڕوی وزەوە و جەختیشیان لەسەر زو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بۆری عێراق – تورکیا کردوەتەوە.

 

لەلای خۆشیەوە، مارکۆ روبیۆ  بە سودانی راگەیاندوە، پێویستە رێز لە مەرجی گرێبەستە نەوتییەکانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بگیرێت کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن، لە پێناو راکێشانی وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکی بۆ وڵاتەکە.

234 جار خوێندراوەتەوە