وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل: تا خۆبەدەستەوەدانی نازییەکان لە غەززە بەردەوام دەبین لە شەڕەکە

KNN : Kurdish News Network
08:10 - 18/04/2025
جیهان
+
-



وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، دوای ئەوەی حەماس پێشنیاری ئاگربەستی ڕەتکردەوە، داوای زیادکردنی گوشارەکانی کرد بۆ سەر حەماس و بەردەوامی دان بە شەڕکردن و بە نازیەکانی غەززە ناویان دێنێت.

هەواڵ:KNNC

ئیتیمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل دوای ئەوەی حەماس ڕەتی کردبوەوە بە بێ ڕاوەستاندنی شەڕ، بارمتەکان ئازاد بکات، وەزیرەکەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس  نوسیویەتی؛ حەماس مەرجەکان قبوڵ ناکات و  دەبێت خۆیان ڕادەست بکەن.

ناوبراو جەختی لەوەکردوەتەوە  هیچ ڕێککەوتن و ئاگربەستێک قبوڵکراو نییە، ڕێگە بەهیچ هاوکارییەکیش نادەین بچێتە غەززەوە، بەردەوام دەبین لەشەڕکردن تا نازییەکانی غەززە خۆیان بەدەستەوەدەدەن.


ئەم لێدوانانەی بن گڤیر لەکاتێکدایە  پێشتری خەلیل ئەلحەیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس، هەر ڕێککەوتنێکی کاتی ئاگربەستی ڕەتکردبوەوە و ڕایگەیاندبو کە بارمتەکان تەنیا لەو کاتەدا ئازاد دەکرێن کە حکومەتی ئیسرائیل ڕازی بێت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی بە تەواوی لە غەززە و دەست بکرێت بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە.

222 جار خوێندراوەتەوە