وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پابەندبونی نەگۆڕی
وڵاتەکەی بۆ ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دوپات کردەوە
و دەڵێت: هەرچی پێویست بێت دەیکەن بۆ ئەوەى ڕێگریی لە تاران بکەن.
هەواڵ:KNNC
یسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا
بڵاوی كردەوە: لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و هەمو لایەنە
پەیوەندیدارەکان، پابەندن بە ڕێگریکردن لە ئێران بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەش كردوە: لە پۆستەکەیدا
ئامانجی ئەوەیە ڕێگری لە ئێران بکات بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و سەرکەوتنی وڵاتەکەی
لە شەڕەکەدا.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باسیلەوەش كردوە، ئەوە
بەرپرسیارێتیی ئەوانە و ئەرکی مێژوییانە، هەرچی پێویست بێت دەیکەن بۆ ئەوەى ئێران
نەبێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.
55 جار خوێندراوەتەوە