فەڕەنسا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی: گەشتكردن بۆ ئێران قەدەغەیە

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 18/04/2025
جیهان
+
-

فەڕەنسا گەشتكردنی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بۆ ئێران قەدەغە دەكات و دەڵێت: بەهۆی دروستبونی مەترسی لەسەر فەڕەنسییەكان رێكارەكانی گەشتكردن بۆ تاران نەگیرێتەبەر.


هەواڵ: (KNNC)


لەڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بڵاویكردەوە؛ هاوڵاتیانی فەڕەنسی بۆیان نییە گەشت بۆ ئێران  بكەن هەرچەندە پاساوی گەشتەكەشیان بەهێزبێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەساڵی (2022) سێ هاوڵاتی ئەو وڵاتە گەشتیان بۆ تاران كردبو، بەڵام بەتۆمەتی سیخوڕیكردن دەستگیری كردون.


بڕیاری قەدەغەكردنی گەشت لەسەر هاوڵاتیانی فەڕەنسا بۆ ئێران دوای (10) رۆژ لەسەر داواكارییەكەی جان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دێت كە وتبوی بەهۆی مەترسی و نەبونی دڵنیایی بۆ فەڕەنسییەكان دەستبەجێ تاران بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە.


لە وتارێکیدا، وەزیری دەرەوە، لەبەردەم لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا هۆشدرایدا لەسەر ئەوەی كە رێكارەكانی گەشتکردن بۆ ئێران نەگیرێتەبەر، ئەوەش لەبەر ئەوەی مەترسی زۆری دەستگیرکردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتەوە لەسەرە.


پێشتر و لە سەرەتای ئەمساڵەوە فەرەنسا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە؛ گەشت بۆ ئێران نەکەن تا ئەو كاتەی تاران سێ هاوڵاتی فەرەنسییە دەستبەسەرکرەكە ئازاد دەکات، بەڵام سەرباری هۆشداریدان لەسەر مەترسییەكانی گەشتكردن بۆ ئێران، بەڵام هاوڵاتیانی فەڕەنسی خواستیان لەسەر گەشتەكان بۆ ئەو وڵاتە بەردەوامە، بۆیە تا ئێستا بەدیاریكراوی ژمارەی گەشتیارە فەڕەنسیەكان نازانرێت.


لەساڵی (2022)ـوە، ئێران هەریەك لە سیسیل کۆهلەر و جاک باری هاوژینی تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر کردوە، دواتر و لەهەمان ساڵدا سێهەم هاوڵاتی فەڕەنسی بە ناوی ئۆلیڤیێر دەستبەسەر کردوە، بەڵام تا ئێستا ناوی تەواوی ئاشکرا نەکراوە، حکومەتی فەرەنسا ئەو سێ دەستگیرکراوە بەبارمتە دەزانێت كە زیاتر لە ساڵێکە سەردانیان نەکردون.

105 جار خوێندراوەتەوە