نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:26 - 26/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەى تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)



 ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (73) دۆلار و (24) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دوو دۆلار و 7 سەنت بەرزبوەتەوە .



جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (13) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

48 جار خوێندراوەتەوە