سەوزەكان بەگشتی بۆ تەندروستی گرنگن، بەڵان هەندێكیان سودی ناوازە بەلەش و
تەندروستی مرۆڤ دەبەخشن، یەكێك لەو سەوزانە پیازە كە سودیكی گەورە بە توشبوانی نەخۆشی
شەكرە دەبەخشێت.
هەواڵ: (KNNC)
سەرباری بۆنەكەی كە ژمارەیەكی زۆرمان رقمان لێی دەبێتەوە، بەڵام پسپۆڕانی
بواری خۆراك و پزیشكەكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە هەوڵ بدەین لە ژەمەكانی بەیانیان و
نیوەڕواندا لەگەڵ خۆراكە جۆربەجۆرەكاندا بیخۆین، ئەوەش بۆ زۆری سودەكان پیاز
دەگەڕێتەوە.
پزیشكەكان ئامۆژگاری توشبوانی نەخۆشی شەكرە دەكەن كە بەهۆی ئەو توانایەی لە
كۆنترۆڵكردنی رێژەی شەكر لە خوێندا هەیەتی، بەشێویەكی بەردەوام هەوڵ بدەن پیاز بخۆن،
هەروەها پیاز ژمارەیەك سودی دیكەی هەیە كە لەخوارەوە رونكراوەتەوە.
بەهۆی هەبونی مادەی دژە ئۆکسان لە پیازدا وەك فلاڤۆنۆید، کە یارمەتی
پاراستنی ئاستی گلوکۆزی خوێنی ئاسایی دەدات و تەندروستی باش و بەرگری لەش بۆ توشبوانی
نەخۆشی شەكرە هەیە.
پیاز پێکهاتەكانی گۆگرد و کوێرسیتین-ی تێدایە، کە هاوكارن بۆ دابەزاندنی
ئاستی شەکر لە خوێن، خانەکانی شانە چەورییەکان،
جگەر و پەنکریاس، هەروەها یارمەی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەدات و هەستیاری
بۆ پەنكریاس زیاد دەکات.
یەکێک لە گرنگترین سودەکانی پیاز بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە، هەبونی رێژەیەکی
کەمی کاربۆهیدرات و کالۆری تێدایە، بۆیە یارمەتیدەرە بۆ كەمبونەوەی کێشی لەش و کێشێکی
تەندروست دەبەخشێت بەبەكارهێنەرانی، كە ئەمەش بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە گرنگە.
864 جار خوێندراوەتەوە