لەكاتی دروستبونی كێشە بۆ ئاگربەست جەنگ دەستپێدەكاتەوە و لە ئێستادا ئامانجی
حكومەتی ئیسرائیل ئازادكردنی بارمتەكانییانە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژێك بەناوی نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی
ئیسرائیل بەسكای نیوز عەرەبییەی راگەیاند: لەكاتی دروستبونی كێشە بۆ ئاگربەست و
راگرتنی جەنگ لە كەرتی غەززە لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و وڵاتەكەی، بژاردەی جەنگ
لەسەر مێزدەبێت و جەنگ دەستپێدەكاتەوە.
وتیشی: لەئێستادا ئامانجی حكومەتی ئیسرائیل ئازادكردنی بارمتەكانیانە
كەلەلای بزوتنەوەی حەماس دەسبەسەركراون.
پێشتر ئهبو عوبێده، فەرماندەی سەربازی بزوتنهوهی
حهماس رایگەیاندبو؛ له چوارچێوهی رێككهوتنی ئاگربهست له كهرتی غهززه، بڕیاره
سبهینێ شهممه، عۆفهر كالدرۆن، كیس شمۆنسێل سیگال و یاردن بیباس، كه بهساڵاچوو
و نهخۆشن ئازاد بكرێن.
279 جار خوێندراوەتەوە