ڕێكخراوێكی بواری مافەکانی
مرۆڤ بڵاویکردەوە: هێرشی تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی بۆسەر ئامبوڵانسەکانی مانگی
سوری کوردی لە باکوری سوریا لە تاوانی جەنگ دەچێت، هەربۆیە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا
بکرێت.
هەواڵ:KNNC
هیبا زیائەدین، ئەندام
و لێکۆلەر لە ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند: تورکیا و سوپای نیشتمانی سوریا،
بە ئاشکرا هێرش دەکەنە سەر خەڵك و ناوچە سڤیلنشینەکان لە سوریا.
ئەو لێکۆڵەرەی ریکخراوەکە
ئاماژەی بەوەشکرد: هێرشکردنە سەر ئامبوڵانسێكی مانگی سوری کوردی لە ڕۆژی 18ـی ئەم
مانگە لە نزیك بەنداوی تشرین لە تاوانی جەنگ دەچێت و دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ
سوپای نشتیمانی سوریا بکرێت.
ڕێكخراوەکە لە زاری چەند
هاوڵاتییەك لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویشیکردوەتەوە، خەڵكی لە ناوچەکە بە شێوازێكی
ئاشتیانە چونەتە بەنداوی تشرین بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئامانجگرتنی ژێرخان و سەرخانی
خاکەکەیان بەهۆی دەستدرێژییەکانی تورکیا و گروپە چيکدارەکانەوە.
بەهۆی لەکارکەوتنی بەنداوی
تشرین، 413 هەزار کەس لە ناوچەکانی منبەج و کۆبانێ و دەوروبەریان، بێ ئاو و کارەبا
بون، بەوهۆیەوە هاوڵاتییان قەڵغانی مرۆییان لەسەر بەداوەکە دروستکردوە بەڵام
تورکیا و گروپەچەکدارەکانی سوپای نیشتیمانی سوریا بەردەوام بۆردومان و هیڕشیان
دەکەن سەر.
110 جار خوێندراوەتەوە