ئەحمەد شەرع: سوریا پێویستی بە هەمو لایەنەکان هەیە بەبێ دورخستنەوەی هیچ لایەنێک

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 31/01/2025
جیهان
+
-

ئەحمەد شەرع رایگەیاند، پرۆسەی سیاسی لە سوریا پێویستی بە بەشداری هەمو لایەنەکان هەیە بەبێ دورخستنەوە و پشتگوێخستنی هیچ لایەنێک، راشیگەیاند، "وەک سەرۆکی سوریا لە قۆناغە چارەنوسسازەدا قسە دەکات".

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ئینتیقالی لە سوریا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ناسنامەی ونبوی سوریا دەگەڕێنینەوە و بونیادنانی میللەت ئەرکی سەرشانی هەموانە، مەبەستمانە سوریای داهاتو بونیادبنێنین.

 

راشیگەیاند، دەستی ئاشتی بۆهەموان درێژدەکات، پرۆسەی سیاسی لە سوریا پێویستی بەبەشداری هەمو لایەک بەبێ دورخستنەوەی هیچ لایەنێکی دیکە هەیە.

 

ئاشکراشیکرد، لەچەند رۆژی داهاتو لیژنەیەکی ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتیمانی رادەگەیەنن، هەروەها ئامادەکاری دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی یاسادانانی بچوک، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی یاسایی و دەستوری لە وڵاتەکە.

 

ئیدارەی نوێی سوریا، ڕۆژی چوارشەممە ڕاسپاردنی ئەحمەد شەرع-ـی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی لە قۆناغی ئینتقالی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای زیاتر لە مانگێک لە ڕوخانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا.

43 جار خوێندراوەتەوە