ئەمڕۆ هەینی یەکلاکەرەوەیە لە نێوان هەولێر و بەغداد

KNN : Kurdish News Network
09:50 - 31/01/2025
کوردستان
+
-

ئێوارەی دوێنێ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی هەرێم گەیشتنە و بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە کۆبونەوەکانیان بکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

شاندەکەی هەرێم پێکهاتون لە هەریەک لە، وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پلاندانانی هەرێم، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، بەڕێوەبەرانی گشتی بودجە، ژمێرکاری وخانەنشینی و ژمارەیەک لە راوێژکاری وەزارەکان، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کۆدەبنەوە.

 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، ئەمڕۆ کاتژمێر (1:00) کۆبونەوەکە لەماڵی د. فوئاد حسێن جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری، ئەنجامدەدرێت، لەبارەی خەرجکردنی موچەی مانگی کانونی دووەم و دانانی پلانێک بۆ خەرجکردنی موچەکانی ساڵی 2025 گفتوگۆدەکەن.

 

 

هەروەها، بڕیارە شاندەکەی هەرێم ئەمشەویش لە بەغداد بمێننەوە، بۆ درێژدان بە کۆبونەوەکان، هاوکات بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەو راپۆرتانەی لیژنەی بەغداد لە هەرێمی کوردستان ئامادەی کردبون، ببرێنە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بڕیاریان لەبارەوە بدرێت.

 

سلێمانی- بڕیار نامیق

174 جار خوێندراوەتەوە