بكوژی ژنەكەی شەوی رابردوی گەڕەكی كانی كوردەی
شاری سلێمانی کە بە پێنج فیشەک کۆتایی بە ژیانى هێنرا، خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد .
هەواڵ:KNNC
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى دەڵێت: شەوی رابردو لە
گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژرا و دواتر هێزەكانی
پۆلیس گەیشتنە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار
دەستیپێكرد.
ئاماژە
بۆ ئەوەکراوە کە بكوژەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر
ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابو .
ئاشکرا کراوە کە لە ئێستادا (چ ، ع ، س لەدایكبووی
1984 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی
ناوە بەتاوانەكەیدا .
3071 جار خوێندراوەتەوە