بە درۆن هێرشکرایەسەر کێڵگەى کۆرمۆر

KNN : Kurdish News Network
08:06 - 02/02/2025
کوردستان
وێنە؛ ئەرشیف
+
-

بە درۆن هێرش بۆسەر کێڵگەى کۆرمۆر ئەنجامدرا و تا ئێستاش درۆن بە ئاسمانى ناوچەکە دەسوڕێتەوە، قائیمقامى چەمچەماڵیش دەڵێت: هێرشەکە زیانى گیانیی نەبوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

رەمک رەمەزان، قائیمقامى چەمچەماڵ بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ کاتژمێر 7:00 بۆ 7:15 خولەک بە درۆن هێرشکراوەتەسەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانیی نەبوە  و تەنها زیانەکان ماددین، بەڵام تا ئێستا قەبارەى زیانەکە دیارنییە و هەر ئەو شوێنەش بەئامانجگیراوە کە جارى پێشو بەئامانجگیرا و شوێنێکى هاوشێوەى شوێنى حەوانەوەیە.

 

ئەوەشى خستەڕو کە هێرشەکە هیچ کاریگەرییەکى لەسەر بەرهەمهێنانى غاز نییە و هێزەکانى پاراستنى کێڵگەکەش بەرپەرچى درۆنەکان دەدەنەوە.

 

قائیمقامى چەمچەماڵ ئاشکرایکرد کە تا ئێستاش نازانرێت لایەنى هێرشکار بۆسەر کێڵگەکە کێ بوە.

99 جار خوێندراوەتەوە