بەهۆی بۆردومانی توکیا بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ 10
هاوڵاتی بریندار بون کە حەوتیان منداڵن، هەسەدەش لە کاردانەوەدا چەندین
بنکە و پێگەی تورکیای کردە ئامانج.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی ئاژانسی هاوار نیوز، شەوی
رابردو فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە گوندی ئاشمێ لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ،
ماڵی هاوڵاتیەکیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا، 10 کەس بریندار
بون کە حەوتیان منداڵ بون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، قوربانییەکان ئەندامی دو
خێزان بون کە لە یەک ماڵدابون، بەشێک لە بریندارەکانیش برینەکانیان
سەختە.
دوابەدوای ئەو بۆردومانە، هێزەکانی سوریای
دیموکراتی ناسراو بە هەسەدە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لە کاردانەوەی ئەو تاوانەی تورکیا،
هێزەکانیان چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە دژی بنکە و پێگەی تورکیا لە پردی
قەرەقۆزاق و و بەنداوی تشرین ئەنجامداوە.
لەلایەکی دیکە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دو
جار ناوچەکانی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری کۆبانێیان بۆردمان
کرد، کە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
64 جار خوێندراوەتەوە