دوای زیاتر لە سێ مانگ... حیزبوڵا پرسە و رۆژی بەخاسپاردنی تەرمى حەسەن نەسروڵای راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
09:40 - 02/02/2025
جیهان
+
-

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان رایگەیاند، پرسە و بەخاکسپاردنی تەرمی حەسەن نەسروڵا کە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی دواخراوە، رۆژی 23ی ئەم مانگە لە رێوڕەسمێکی گەورە دا بەڕێوەدەچێت.


هەواڵ: KNNC

 

دوای زیاتر لە سێ مانگ، حیزبوڵا، شوێنی بەخاکسپاردنی ئەمینداری پێشوی حیزبەکەی دیاریکرد و ئەمینداری گشتی حیزبەکە دەڵێت: لەسەر پارچە زەوییەک لە ناو جەرگەی بەیروت بە خاک دەسپێردرێت.


حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان لە 28ی ئۆکتۆبەردا لەلایەن ئیسرائیلەوە و لە هێرشێکی ئاسمانی و بۆردومانی قورسدا بۆ سەر ناوچەی دەحیە لە باشوری بەیروت کوژرا.


دوای کوژرانیشی بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە هیچ پرسەیەکیان بۆ رێک نەخست و هەر ئەو کات حیزبوڵا ، شوێنی بەخاسپاردنەکەشی شاردەوە.


لەو هێرشەدا چەند ئەندامێکی باڵای تری حیزبوڵا لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژران لەوانە؛ عەلی قەرەکی فەرماندەی میحوەری باشور و فەریق عەباس، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسدارانیش لە نێو کوژراوەکاندا بون.

948 جار خوێندراوەتەوە