دوای سەپاندنی باج بەسەر وڵاتەکەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە
دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند؛ ئەگەر هاوکارییەکانی ئەمەریکا نەبوایە کەنەداش نەدەبو،
دوبارەش هەڕەشە دەکات کەنەدا بخریتە سەر ئەمەریکا و بە 51 هەمین ویلایەتی وڵاتەکە
بناسرێنرێت.
هەواڵ:KNNC
دوای باج خستنەسەر وڵاتی کەنەدا، ئەمرۆ یەکشەممە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند؛ وڵاتەکەی سەدان ملیار دۆلار دەدات بۆ پاڵپشتیکردنی
کەنەدا و ئەگەر ئەو پشگرییانەی ئەمەریکا نەبوایە، کەنەدا وەک نەتەوە و دەوڵەت بونیان نەدەبو.
کۆشکی سپی رایگەیاندبو، رۆژی شەممە، ترەمپ بڕیاری
سەپاندنی باجی نوێ بەسەر چین، کەنەدا و مەکسیکدا جیبەجێکردوە، باجەکانیش چەند کەرتێک
دەگرێتەوە لەوانە، ئۆتۆمبیل و سوتەمەنی تا پێدوایستییە دابینکراوەکانی دیکە، کۆشکی سپی ئەوەشی خستوەتەڕو؛ ئەم
باجانە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ئەو سێ وڵاتە "لەگەڵ ئەمەریکا کاردەکەن بۆ
بەرەنگاربونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەری".
پێشتریش ترەمپ ئەوەی راگەیاندبو، ئەمەریکا پێویستی
بە نەوت، گاز و ئۆتۆمبێل و داری کەنەدی نییە، بەڵام دەیانەوێت وڵاتەکە بکەنە 51
هەمین ویلایەتی ئەمەریکا.
دوای لێدوانەکانی ترەمپ راستەوخۆ کەنەدا وەڵامی سەرۆکە نوێیەکەی ئەمەریکای دایەوە؛ میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوە رایگەیاند وڵاتەکەی "لە بەرامبەر هەڕەشەکانی
ترەمپ پاشەکشە ناکات"، ئاماژەی بەوەشکرد کەنەدا هەرگیز نابێتە بەشێک لە ئەمەریکا.
62 جار خوێندراوەتەوە