میسر: پلان هەیە بۆ بنیاتنانەوەى غەززە بێ ئەوەى هیچ کەسێک خاکى وڵاتەکە جێبهێڵێت

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 02/02/2025
جیهان
+
-

وەزیرى دەرەوەى میسر ئاشکرایدەکات؛ دیدگایەکى رونیان هەیە بۆ دوبارە بنیاتنانەوەى غەززە بێ ئەوەی پێویست بکات هیچ هاوڵاتییەک خاکى وڵاتەکە جێبهێڵێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەبد عاتى، وەزیرى دەرەوەى میسر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ دیدگایەکى رونیان هەیە بۆ دوبارە بنیاتنانەوەى غەززە و بۆ ئەو کارەش رێککەوتنى عەرەبیان هەیە و لەو چوارچێوەیەدا گفتوگۆ لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن.

 

ئەوەشى خستوەتەڕو کە ئەمە هەنگاوى یەکەمە و دەبێتەهۆى دروستبونى پرۆسەیەکى سیاسى راستگۆیانە و پێویستیشە لەسەر فەڵەستین رێگە نەدات گرژییەکان پەرە بسەنن و ئەوەش تاکە رێگەیە بۆ بەدیهێنانى ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە.

 

داواشى کردوە کە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنى ئەو پرۆژانەى کە غەززە دوبارە بنیاتدەنێتەوە بەتایبەت لە کەرتى تەندروستى و وتى: میسر بە هەماهەنگى لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەوڵدایە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند؛ غەززە بەتەواوەتى وێران بە و پێویستە بەمەبەستى دوبارە بنیاتنانەوە وڵاتانى دراوسێ و وڵاتە عەرەبییەکان پێشوازى لە فەڵەستینییەکان بکەن و پێشنیازى کرد ناوچەکە چۆڵ بکرێت.

50 جار خوێندراوەتەوە