هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور
و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەبێ رۆڵی ئیسرائیل، هیچ چارەسەرێكی دیموكراتی
لە ناوچەكە بەدی نایەت.
هەواڵ:KNNC
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور
و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی
ئیسرائیلی ڕایگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ
گدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەیان لەسەر چارەسەری قەیرانی
ئاسایشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە و بۆ ئەوەش پێویستە هەمو لایەنەکان لەوە
تێبگەن بەبێ رۆڵی ئیسرائیل، هیچ چارەسەرێكی دیموكراتی لە ناوچەكە بەدی نایەت.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئاماژەی
بەوەشکرد، بۆ هاتنەئارای سەقامگیری لە ناوچە سنورییەکان پێویستیان بە هەمو
لایەنەکان هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسرائیل لەم کاتەدا زۆر گرنگە.
ئیلهام ئەحمەد، باسی لەوەشکرد دەرهێنانی دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر
و هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سوریا، دەبێتەهۆی ئەوەی لەلایەک دەست بەسەر تەواوی
جومگەکانی دەسەڵات بگرێت و لەلایەکی دیکەوە هیچ رۆڵێک نادات بە هێزەکانی دیکە.
325 جار خوێندراوەتەوە