حکومەتى هەرێمى
کوردستان لەڕێی وتەبێژەکەیەوە بە فەرمیی لەبارەى مانگرتوانى شارى سلێمانییەوە قسەى
کرد و رایگەیاند؛ بەشێکیان دەیانەوێت لەسەر حسابى خەڵکى هەژار خۆیان دەوڵەمەند
بکەن، وتیشى: لەم چەند رۆژەدا موچە دەگات و دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
پێشەوا هەورامى بەناوى
حکومەتى هەرێمەوە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى: بەشێک لە مانگرتوەکان
دەیانەوێت لەسەر حسابیى خەڵکى هەژار خۆیان دەوڵەمەند بکەن.
وتى: بەشێک لەو مامۆستایانەى
ئێستا لەژێر خێمەدان، خۆپیشاندان و جادەگرتنیان بۆ ئەوەبو ئێمە بچینە بەغداد موچە
وەربگرین و وتیشى: پێشتر ئەم سیناریۆیانەمان بینیوە و بەشێکیان خۆیان کاندید
دەکەین و لەسەر حسابى خەڵکى هەژار خۆیان دەوڵەمەند دەکەن.
لەبارەى مامۆستایانى مانگرتوەوە وتەبێژى حکومەت
وتیشى: بەشێک لە مامۆستایانى مانگرتو وەک نوێنەرى هەندێک سەرکردەى دژى کورد تەماشا
دەکەین و وتى: هەندێکیان هێندە باوەشیان بە هەندێک سەرکردەى میلیشیا عێراقییەکاندا
کردوە رەنگى ئەوانیان گرتوە
وتیشى: لە دوو رۆژى داهاتودا موچەى موچەخۆرانى هەرێم خەرج دەکرێت و دواتر بە زوترین کات دابەشکردنەکەى دەستپێدەکات.
ئەوەشى خستەڕو کە تا
ئێستا شاندى هەرێم لە بەغدادن و شاندەکە تەنها لەبارەى موچەى یەک مانگەوە گفتوگۆ
ناکات.
ئەوەشى ئاشکرا کرد کە موچەى
مانگى 12 بەشێکە لە گفتوگۆکانى شاندى هەرێمى کوردستان و بەرپرسانى حکومەتى عێراق و
دۆسییەکە دانەخراوە.
660 جار خوێندراوەتەوە