ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
رایگەیاند؛ بە بەشدارى 176 ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبونەوەى
ئەنجومەنەکە دەستیپێکرد و هەموارى یەکەمى یاساى بودجە پەسەندکرا، بەوپێیەش
هەناردەى نەوتى هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
د. بڕیار رەشید،
ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ دەنگمان بە هەموارى
یەکەکى یاساى بودجە داوە و رونیکردەوە کە بەپێی یاساکە هەناردەکردنەوەى نەوتى
هەرێم لەڕێی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەشى ئاشکرا کرد کە بەپێی هەموارى یاساکە، نرخى دەرهێنان و
گواستنەوەى هەر بەرمیلێک نەوتى بەرێم بە 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەى 60 رۆژ.
ئەوەشى رونکردەوە کە لایەنى راوێژکاریی تایبەتمەندى نێوەدەوڵەتى
لەماوەى 60 رۆژدا نرخى دەرهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت لە هەر کێڵگەیەک بە
جیا دیاریدەکات.
329 جار خوێندراوەتەوە