کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا لەعێراق (206) جۆر دەمانی جۆبەجۆر بەكوالێتی بەرز
بەرهەمدەهێنێت و ئامادەكاری بۆ دروستكردنی دەرمانی نەخۆشییە درێژخانەكان دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
محەمەد عەبدولقادر نعێمی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دروستکردنی دەرمان لە
سامەڕا رایگەیاند: ژمارەی ئەو دەرمانە جۆراوجۆرانەی لە كۆمپانیاكەیان تۆماركراوە و
ئادەن بۆ بەرهەمهێنانیان (260) جۆرە، ئەمە بێجگە لە ئەو دەرمانە جۆراوجۆرانەی دیكە
كە لەسەر خواستی نەخۆشخانە و دەرمانخانەكان بەرهەمدەهێنرێن.
وتیشی: بەرهەمهێنانی بەشێك لە دەرمانە جۆربەجۆرەكان لە وەرزێكەوە بۆ
وەرزێكی دیكە دەگۆڕیت و بەپێی خواست و بڵاوبونەوەی پەتا وەرزییەكان بەرهەمهێنایان
زیاد یان كەم دەكات.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دروستکردنی دەرمان لە سامەڕا ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، پێشتر و لە ساڵی (2024)ـدا ئاممادەكاری بۆ بەرهەمێهێنانی (200) جۆر
دەمان كراوە بەكوالێتی بەرز، جەختیشی كردەوە؛ كۆمپانیای دروستی دەمران لە عێراق
توانای بەرهەمهێنانی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی هەیە و ئامادەكاری كراوە بۆ
دروستكردنیان.
207 جار خوێندراوەتەوە