مەسەدە: بەرێگەیەكی نادیموكراتی ئەحمەد شەرع كراوە بەسەرۆكی سوریا

KNN : Kurdish News Network
04:28 - 01/02/2025
کوردستان
+
-

جێگرى هاوسەرۆکى مەسەدە رایدەگەیەنێت: دیاریكردنی ئەحمەد شەرع بەم شێوازەى ئێستا بۆ سەرۆكی سوریای نوێ رازی نین و دەبێت حکومەتی نوێی سوریا بە بەشداری هەمو پێکهاتەکان پێکبهێنرێت.


هەواڵ: (KNNC)


عەلی رەحمون، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: تا ئێستا ئەحمەد شەرع بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردوە و هەڵبژرادنەکەشی بەڕێگایەکى نادیموکراتى بوە، بۆیە لەشێوازی دیاریكردنەكەی وەك سەرۆكی سوریا ناڕازین.


ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت حکومەتی نوێی سوریا بە بەشداری هەمو پێکهاتەکان پێکبهێنرێت و پێش هەمو شتێک، پێویستە ئاگربەستێکی گشتگیر رابگەیندرێت.


هەفتەی رابردو وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا ئاشكرایكرد، ئەحمەد شەرع راسپێردراوە ئەركەكانی سەرۆك كۆمار جێبەجێ بكات، هەروەها ئەنجومەنی گەلی سوریا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و سوپا هەڵدەوەشێنرێتەوە.

330 جار خوێندراوەتەوە