هۆشدارى دەدرێت.... موچەى موچەخۆرانى عێراق لەبەردەم مەترسیدایە

KNN : Kurdish News Network
11:04 - 01/02/2025
ئابوری
+
-

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسی هەرەسهێنانی ئابوریی وڵات و دەڵێت: لەكاتی دابەزینی نرخی نەوت، حكومەت ناتوانێت موچەی فەرمانبەران بدات.

 

ئابورى:KNNC

 

عامر عەبدولجەبار، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقییەکان رایگەیاندوە: ئەو سیاسەتە نەختینەیەی بانكی ناوەندیی عێراق پەیڕەوی دەكات، شكستخواردوە و بەمنزیكانە ئەو سیاسەتە دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی ئابوریی وڵات.

 

وتوشیەتى: پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری گەیاندوەتە 300 ملیۆن دۆلار لەڕۆژێكدا، ئەوەش كارێكی مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆ زیادبونی سپیكردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی درایی بیانی، هەمو ئەوانەش دەبنە هۆی دروستبونی هەرەسهێنانی ئابوری و كەموكوڕیی گەورە لە پارەی نەختینەدا.

 

عامر عەبدولجەبار هۆشداری دەدات لەوەى، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، حكومەت روبەڕوی ئاستەنگ  دەبێتەوە لە دابینكردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و ناتوانێت وەك پێویست پارە دابین بكات.

830 جار خوێندراوەتەوە