ئێران: ساڵی رابردو نزیكەی 295 هەزار تۆن سەوزە و میوەمان هەناردەی عێراق كردوە

KNN : Kurdish News Network
04:15 - 05/03/2025
ئابوری
+
-

لە (10) مانگی ساڵی رابردودا عێراق (294) هەزار و (472) كیلۆگرام بەروبومی كشتوكاڵی جۆراوجۆری لە ئێران هاوردە كردوە.


ئابوری: (KNNC)


سۆهراب کامری، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ئیلام بڵاویكردەوە، لە سەرەتای ساڵی رابردو تا كۆتایی مانگی (10) زیاتر لە (294) هەزار تۆن و (472) كیلۆ گرام بەروبومی كشتوكاڵی جۆراوجۆری هەناردەی عێراق كردوە كە نرخەكەشی (123) ملیۆن و (34) هەزار و (497) دۆلار بوە.


رونیكردوەتەوەكە؛ بەروبومە كشتوكاڵە جۆراوجۆرە هەناردەكراوەكان بۆ عێراق زیاتر لە میوكانی سێو، كاڵەك و پرتەقاڵ هەروەها سەوزەكانی خەیار و تەماتە پێكهاتون.


راشیگەیاندوە: دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییە گومرگییەكان رۆژانە بەتێکڕایی (400) بارهەڵگر بۆ عێراق دەپەڕنەوە كە کاڵای بازرگانی بۆ ئەو وڵاتە دەگوازنەوە.


بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ئیلام ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە، لە سەرەتای ساڵی رابردو تا کۆتایی مانگی (10ـی 2024) کۆی گشتی هەناردەکردن لە سنوری مەرزی مێهرانەوە بۆ عێراق و وڵاتانی دیکە زیاتر لە یەک ملیار و (462) ملیۆن دۆلار بوە، هەروەها کۆی کێشی بەرهەمە هەناردەكراوەكان زیاتر دو ملیۆن و (448)  هەزار تۆن بوە.

68 جار خوێندراوەتەوە