نرخى نەوت لە بازاڕەکانى
جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى
برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە
بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (69) دۆلار و (56) سەنتەوە
مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 28 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (66) دۆلار و (54) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت،
بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و 18 سەنت دابەزیوە.
27 جار خوێندراوەتەوە