سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، 25٪
باج بەسەر کالای ئەمریکیدا دەسەپێنێنین، هاوکات چین-ـیش باجی گومرگی بەسەر
کۆمەڵێک بەرهەمی ئەمەریکا سەپاند.
هەواڵ:KNNC
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا
ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ڕۆژی سێشەممەوە باج بەسەر هاوردەکردنی کالای ئەمریکادا
دەسەپێنێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا بۆ سەپاندنی باج بۆ سەر کالای کەنەدی.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەختیشی لەوەکردەوە، فەرمانە نوێیەکەی
ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر کالای کەنەدی پاساو هەڵگر نییە و وتیشی: ئەگەر
بڕیاری سەپاندنی باج لە لایەن ئەمریکا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کەنەدا لە تۆڵەکردنەوەدا
لە نیوەشەوی سێشەممەوە 25% باج بۆ سەر 155 ملیار دۆلار کاڵای ئەمریکی دەسەپێنێت.
لەهەمانکاتدا، ئەمڕۆ
سێشەممە وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، باجی زیادە بەسەر کۆمەڵێک بەرهەمی ئەمریکیدا دەسەپێنێت، لەوانە مریشک،
گەنم، گەنمەشامی و فاسۆلیا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ جێبەجێکردنی باجەکانی ئەمریکا
لەسەر بەرهەمە چینییەکان.
وەزارەتی بازرگانی چین دەشڵێت: واشنتۆن بە هەنگاوە
تاکلایەنەکەی، سیستەمی بازرگانی فرەلایەنە تێکدەدات و "بناغەکانی هاریکاری
ئابوری و بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا تێکدەدات
511 جار خوێندراوەتەوە