هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 04/03/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنى هاوکاریی هاوپەیمانانى بۆ مانگى دوو راگەیاند و لە زارى هاوپەیمانیشەوە دڵنیایی لە بەردەوامیی ئەم هاوکارییە دەدات.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: رۆژی پێنجشەممە بەرواری 6ـى ئازاری  2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى دوو  بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە و پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هاوپەیمانان جەختیان کردوەتەوە کە ئەم هاوکارییە داراییە بەردەوام دەبێت و نابڕدرێت و زیاتر لە 46 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی هەژماری من هاوکارییەکە وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە.

161 جار خوێندراوەتەوە