نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:28 - 04/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (71) دۆلار و (12) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 49 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (11) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 26 سەنت دابەزیوە.

47 جار خوێندراوەتەوە