ئەندامێکى کۆنسەى بەڕێوەبەرى کەجەکە
جەخت لە پابەندبون بە پەیامەکەى ئۆجەلان دەکاتەوە داواش دەکات تورکیا
کارى پێویست بۆ دیموکراتیزە کردنى وڵاتەکەى بکات
هەواڵ:KNNC
مستەفا قەرەسو، ئەندامى کۆنسەى بەڕێوەبەرى
کۆماجڤاکێن کوردستان -کەجەکە- لەمیانى بەشداریکردنى لە بەرنامەیەکی
تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پەکەکە پابەندی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەبێت.
وتیشی: سیاسەت و ئایدۆلۆژیای پەکەکە لەلایەن
ئۆجەلانەوە دیاریکراوە، هەر ئەویش بڕیاردەدات ئەم بزوتنەوەیە چی دەکات
و چی ناکات.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا مستەفا قەرەسو
وتى: درک بەو گۆڕانکارییە دەکەین کە ئۆجەلان پێشکەشی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی
پەکەکە و کۆتایی خەباتی چەکداریی، با کەس هیچ گومانێکی لەم بارەیەوە نەبێت.
راشیگەیاند، دەبێت دەوڵەت و حکومەتى
تورکیا کارى پێویست بۆ دیموکراتیزەکرنى تورکیا بکەن بێ پەنابردن بۆ
هیچ پاساوێک ببەن.
663 جار خوێندراوەتەوە