هاتوچۆی هەرێم: نرخی فێركردنی شۆفێری گۆڕانكاری بەسەردا هات

KNN : Kurdish News Network
07:09 - 04/03/2025
کوردستان
+
-

نرخی فێركردنی شۆفێری دەگۆڕێت و لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم دەڵێت: پێویستە سەرجەم نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێری پابەندی نرخە نوێكە بن.


هەواڵ: (KNNC)


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان نوسراوێكی ئاڕاستەی گشت نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێری كردوە كە تیایدا هاتوە؛ بەڕەچاوكردنی بارودۆخی هاوڵاتیان و بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی جۆری (B) لە نوسینگەكان، نرخەكان بۆ ساڵی (2025) دیاریكراون و هۆبەكانی چاودێری هاتوچۆ، چاودێری جێبەجێكردنی دەكەن.


رونیكردوەتەوە: بۆ هەر وانەیەكی تیۆری كە لە (45) خولەك پێكهاتوە، تەنها بڕی سێ هەزار دینار وەردەگیرێت.


بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ هەر وانەیەكی پراكتیكی یەك كاتژمێری تەنها بڕی (20) هەزار دینار وەردەگیرێت و پێویستە تەواوی نوسینگەكانی فیركردنی شۆفێری پابەندی ئەم نرخەبن.

 

734 جار خوێندراوەتەوە