رێكخەری گشتی دۆخی سیاسی و ناوخۆیی لەگەڵ رەوەندی كوردی تاوتوێ دەكات

KNN : Kurdish News Network
03:25 - 01/02/2025
کوردستان
+
-

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دۆخی سیاسی و ناوخۆیی و پێشهات و ئاڵنگارییەكان لەگەڵ نوێنەرانی ئۆرگانەكانی رەوەندی كوردی تاوتوێ دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ شەممە (١ی٢ی٢٠٢٥)، دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی پێشوازی لە نوێنەرانی رەوەندی كوردی كرد لە جڤاتی نیشتمانی و ئۆرگانەكان و تاوتوێی چەند پرسێكی ناوخۆیی و دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و رەوەندی كوردییان كرد.


فوئاد جەمال، رێكخەری ژوری رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكات؛ لە كۆبونەوەی نوێنەری تەواوی ئۆرگانەكان و نوێنەری ئافرەتان و ژوری رەوەند لەگەڵ رێكخەری گشتی، گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵنگارییەكان و دۆخی ناوچەكە و رۆژئاوای كوردستان.


وتیشی: باس لە كۆبونەوە و دیدار و بەشداری كارای رەوەندی كوردی كرا لە چالاكییە سیاسی و رێكخراوەیی و رۆشنبیررەكان لە وڵاتانی دەرەوە كە تێیاندا روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەست بە دۆزی كورد و یەكدەنگی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان جەختی لێكراوەتەوە و هەمو هەوڵەكانیش بە ئامانجی بەدیهێنانی پشتیوانی زیاترە بۆ دۆزی گەلی كورد.


هەروەك باس لەوەدەكات؛ هەر ئەمڕۆ نوێنەرانی رەوەندی كوردی سەردانی دامەزراوەی میدیای گۆڕانیان كردوە و ستایشیان كردون بەوەی توانیویانە دەنگ و رەنگی راستەقینەی خەڵك و ئازار و داواكارییە رەواكانیان بن و دواتریش وەك بەرپرسیارێتیەكی سەرشانیان سەردانی خێوەتی مامۆستایانی مانگرتویان كردوە و پشتیوانی رەوەندی كوردییان بۆ داواخوازیەكانیان دوپات كردوەتەوە.

 

فۆتۆ: بڕیار نامیق

101 جار خوێندراوەتەوە