هەسەدە: یەكینەكانی ژنان سیتەمێكی راداریان تێكشكاند

KNN : Kurdish News Network
07:51 - 01/02/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە بڵاویكردەوە؛ یەکینەکانی پاراستنی ژنان وەڵامی هێرشەكانی توركیا و چەكدارەكانی ئەو وڵاتە داوەتەوە و گەورەیان پێگەیاندون، هاوكات یەکینەکانی شەهید هارونیش تانكێك و زرێپۆشێك و ئۆتۆمبیلێكی سەربازیان لەناوبردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە؛ لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا و گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەوەڵامدانەوەی بنكەیەكی نوێی، دوێنێ لە گردی پردی قەرقۆزاک تانکێک و سیستەمی رادار بەئامانج بگرن و تێكشانشكاندون.

 

رونیكردوەتەوە، لە بنکە نوێكەی سوپای توركیا و چەكدارە نزیكەكانی یەکینەکانی شەهید هارون ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا و تانکێكیان بەئامانج گرتوە و تێكیانشكاندوە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی یدكەی سەربازی و زرێپۆشێکێك لەوناوچەیەدا تێکشکێنران، هەروەها لە میحوەری دێرەحەفەریش، خاڵێکی سەربازیی گروپە چەكدارەكانی سەر بە تورکیایان بەئامانج گرتوە و كە تایبەت كرابوە بۆ کارپێکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

 

راگەیەندراوەكەی هەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دوێنێ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی باشوری کۆبانێیان بەئامانج گرت، كەبەهۆیەوە زیانی ماددییان بە ماڵ و کێڵگە مەدەنییەکان گەیاند، لەگەڵ ئامانج گرتنی دەوروبەری بەنداوی تیشرین و گوندەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج.

58 جار خوێندراوەتەوە