بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدات، یەکێک لە بڕگەکانی یاساکە پەیوەستە
بە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی خشتەی
دانیشتنەکانی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری
یەکەمی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2025 دەدات.
یەکێک لە ماددەکانی
هەمواری یاسای بودجە، تایبەتە بە تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، کە
پێشتر ناکۆکی نێوان هەردو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی لەسەر بو.
سێ بڕگەکەى دیکەى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەتن بە دەنگدان لەسەر هەموارى هاوتاکردنى بڕوانامە
عەرەبی و بیانییەکان، لەگەڵ پەسندکردنى راسپاردەیەک بۆ وەزارەتى دارایی بۆ کارکردن
بە سيستمى پەڕینەوە لە خوێندندا لەگەڵ پێشنیازە یاساى خوێندنى باڵاى
ناحکومی.
41 جار خوێندراوەتەوە