عێراقییەکان رۆژانە سێ ملیار دینار بۆ کڕینی بەرهەمەکانی توتن خەرج دەکەن

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 02/02/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، عێراقییەکان رۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ کڕینی بەرهەمەکانی توتن خەرج دەکەن.

 

ئابوری:KNNC

 

بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی توتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردوەتەوە، لە رۆژی نیشتمانی قەدەغەکردنی جگەرەکێشاندان، تیشک دەخەنەسەر ئەو زیانە تەندروستی و ئابوری و ژینگەییانەی کە هاوڵاتییان بەهۆی بەرکەوتنی دوکەڵ و بەکارهێنانی توتنەوە توشیی دەبن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دروشمەکەیان بۆ ئەمساڵ بریتییە لە "جگەرەکێشان جوانی و مێینەیی ئافرەتان دەشێوێنێت"، بەوپێیەی ئێستا لە جیهان زیاترلە 200 ملیۆن ژن جگەرەکێشن.

 

باسی لەوەشکردوە، رۆژانە بە نزیکەی سێ ملیار دینار لە کڕینی بەرهەمەکانی توتن وەک (جگەرەی ئاسایی، نێرگەلە، بەرهەمە تونتنە گەرمکراوەکان) خەرج دەکرێت.

181 جار خوێندراوەتەوە