نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:19 - 02/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزیوە.

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (75) دۆلار و (67) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (72) دۆلار و (53) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی دابەزینێكی کەمی تۆمارکردوە.

41 جار خوێندراوەتەوە