عێراق 40 هەزار تۆن زەیتی روەكی هەناردەی دو وڵات كرد

KNN : Kurdish News Network
03:42 - 31/01/2025
ئابوری
+
-

بۆ یەكەمجار عێراق توانی بڕی (40) هەزار تۆن زەیتی روەكی بە كوالێتی بەرز هەناردە پاكستان و هندستان بكات.


ئابوری: (KNNC)


كۆمپانیای هەناردەی عێراق لەڕێگەی بەندەركانەوە بڵاویكردوەتەوە، لە ئێستادا هەناردەكردنی بەروبومە كشتوكاڵییەكانی وڵات گەشەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و هەوڵ دەدرێت لەوڵاتێكی بەكاربەرەوە بۆ وڵاتێكی بەرهەمهێنەر هەنگاو بنرێت و لەماوەی رابردودا توانراوە زەیتی روەك هەناردە بكات كە ئەوەش دەستكەوتێكی نوێیە.


ئەوەشیخستوەتەڕو، بۆ یەكەمجارە عێراق بڕی (40) هەزار تۆن زەیتی روەكی بە كوالێتی بەرز هەناردەی  پاكستان و هندستان بكات.


رونیكردوەتەوە، زەیتەكە لەڕێگەی بەندەری ژمارە (2) بەندەری ئوم قەسری باشورەوە هەناردە کراوە، هەناردەكرنی ئەو بڕەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی زەیتی روەکی لە جیهاندا دەبێت و پێگەیەی تایبەتیش بۆ عێراق لەبازاڕەكەدا دیاری دەكات.


راگەیاندراوەكەی كۆمپانیای هەناردەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەهۆی هەناردەكردنی ئەو بڕە زەیتەوە پێشبینی دەکرێت ئاسۆی نوێ بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق بۆ بازاڕەکانی دیکە بکاتەوە، هەروەك وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکدا دەكرێت، هاوكات  یارمەتیدەر دەبێت بۆ رەخساندنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجانی وڵات.

211 جار خوێندراوەتەوە