نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کردوە

KNN : Kurdish News Network
08:20 - 01/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزیوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (76) دۆلار و (76) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 72 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (72) دۆلار و (53) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی 89 سەنت دابەزیوە.

51 جار خوێندراوەتەوە