لەدوای زیاتر لە سێ هەفتە ئاگرە بەرفراوانەکەی
کالیفۆرنیا بە ڕێژەی %100 کۆنتڕۆڵکرا و زیانەکانیشى بە زیاتر لە 257
ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و دیاریکراوە.
هەواڵ:KNNC
بەرپرسانی تیمەکانی بەرگری شارستانی رایانگەیاند،
ئاگرەکەی ئیتون بە ڕێژەی %100 کۆنتڕۆڵکراوە کە بە درێژای 14 هەزار دۆنم بڵاو ببوەوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە کە ئاگرەکەی ناوچەی
بالیسادیس کە بە درێژای زیاتر لە 23 هەزار دۆنم بڵاوببوەوە کۆنتڕۆڵکراوە بەمەش ئاگرەکە
لە کالیفۆرنیا هیچ مەترسیەکی نەماوە.
باس لەوەشکراوە، کە بەهۆی ئاگرەکانەوە 28 کەس گیانیان
لەدەستداوە و زیاتر لە 16 هەزار باڵەخانە و خانو سوتاون، زیاتر لە 180 هەزار کەس
ئاوارە بون ماڵەکانیان چۆڵکردوە و هەر بە پێی پێشبینیەکان، زیانەکانی ئاگرەکە 257
ملیارد دۆلای تێپەڕاندوە.
53 جار خوێندراوەتەوە