بڕیارە ئەمڕۆ چوارەمین ئاڵوگۆڕى دیل و
زیندانییان لەنێوان حەمماس و ئیسرائیل ئەنجام بدرێت و حەمماس ناوى چوار دیلى
رادەست کردوە ئازادیان بکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمرۆ شەممە، بەپێی ئاگربەستەکەى نێوانیان بۆ
جارى چوارەم ئالوگۆڕى دیل و زیندانیان لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەڕێوەدەچێت،
لەلایەن حەمماسەوە سێ دیل ئازاد دەکرێن و لە بەرامبەریشدا 183 دەستگیرکراو کە
111یان لە حەوتى ئۆکتۆبەر دەستگیرکرابون لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد دەکرێن.
ئەو سێ ئیسرائیلییەى ئەمڕۆ بڕیارە ئازاد ببن
ناویان (یاردین بیبا و کیس سیگال و عوفەر کالدیرۆن)ـە کە دوانیان جگە لە
رەگەزنامەى ئیسرائیلى هەڵگرى رەگەزنامەى ئەمەریکى و فەرەنسین.
رۆژى پێنجشەممە، حەمماس سێ دیلى ئازاد کرد، لە
بەرامبەردا 111 فەڵەستینى ئازاد کران و چاوەڕێش دەکرێت هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک
فەڵەستینى بەرەو میسر بپەڕنەوە بلەڕێی رەفەحەوە کە لە ماوەکانى رابردودا
کراوەتەوە.
92 جار خوێندراوەتەوە