کارەباى سلێمانى نرخى
ئەمپێرێک کارەباى موەلیدەى بۆ مانگى رابردو دیاریکرد و خشتەى کارپێکردنى
موەلیدەکانیشى بۆ مانگى شوبات راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتیی گشتى
کارەباى سلێمانى رایگەیاند؛ به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر
كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر
كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (15,000) بۆ
(16,000) دیناره.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 360) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی
كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بە ئەو موەلیدانەی
کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتییان لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە7ی بەیانی
بۆ 1ی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 بۆ 19 هەزار دینارە.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى شوبات
(2) بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر 12ی
نیوەڕۆ تا 1ی شەو کاردەکەن
کاتژمێر 1ی شەو دەکوژێتەوە
تا 6:30 ی بەیانی
کاتژمێر6:30ی بەیانی
تا 8ی بەیانی کاردەکەن
1104 جار خوێندراوەتەوە