سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى
مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتو ده‌كات و دەڵێت: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه
و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ره‌وايه دا‌واشیان لێدەكات ره‌چاوى
بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن.
هەواڵ: (KNNC)
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛ له نزيكه‌وه
چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتو ده‌كات كه ماوه‌ى چه‌ند
ڕۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه، مانيان له خواردن گرتوه،
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ره‌وايه
و پشتگيريیان ده‌كات.
رونیكردوەتەوە، بۆ ئەو مه‌به‌سته، له سه‌رۆكايه‌تى و
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆریان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى داوه، هه‌ر لەو
چوارچێوه‌يه‌دا و له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنى هه‌ردولا و به هاوكاريى لايه‌نه
په‌يونديداره‌كان، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى
چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی موچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوەشكردوە، په‌يام و
داواكاريى مامۆستايان و موچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان
گه‌يشتوه، بۆيه داوايان لێ ده‌كات ره‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له
مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌مو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى
به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى
عێراق.
573 جار خوێندراوەتەوە