حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، پێویستە هەرێمی
کوردستان رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات و لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە
هەناردە بکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزیری نەوتی
عێراق بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاندوە؛ دەست بە ڕێکارەکانى ڕادەستکردنى نەوتى
هەرێم بە کۆمپانیاى سۆمۆ کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش، نوسراوێکی فەرمییان
ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردوە.
حەیان عەبدولغەنى ئاماژەی بەوەشکردوە، توانایان هەیە نەوتی هەرێم وەربگرن و لە ڕێگەی
کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوەی بکەن.
وەزیری نەوتی عێراقى جەختی کردوەتەوە؛ کە نابێت ئەو نەوتەی هەرێم رادەستی
دەکات رۆژانە لە 300 هەزار بەرمیل کەمتربێت و لەبارەی قەرزەکانی سەر هەرێمی
کوردستانیش وتویەتی؛ لەسەر ئەو بابەتەش ڕێکەوتنی تر لە نێوان هەردولادا دەکرێت.
دوێنێ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەمواری یاسای بودجەی هەر سێ ساڵی (2023، 2024 و 2025)ـی پەسندکرد، کە تێیدا ماددەی 12 تایبەت بو، بە دۆسیەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
160 جار خوێندراوەتەوە