کەشناسی هەرێم رایگەیاند،
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سبەی شەپۆلی بەفر و باران لەسەر ناوچە جیاوازکان دەستپێدەکات.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت،
هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەی
چوارشەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەکاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئاسمان
ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت، لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ئێوارەوە
کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بۆسەر ناوچەکان دەستپێدەکات.
دەشڵێت: کاریگەری ئەو
شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی جیاجیا بە نمە باران و
لە ناوچە سنورییەکان لە درەنگانی شەو بە بەفر بارین دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
لە ئێوارەدا پلەکانی گەرم دوو تــــا چوار پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
381 جار خوێندراوەتەوە